AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢١ ١١:٢٨

دوای چەند ڕۆژ؛

ئاگری ناوچەی بەڵبزانی پاوە کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگری ناوچەی بەڵبزانی پاوە کۆنتڕۆڵ کرا

دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگر لە ناوچەی بەڵبزانی پاوە و دارستانەکانی شەشوولی جوانڕۆ بەربوو، ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاگر کەوتنەوە لە ناوچەی بەڵبزانی پاوە دوای 24 کاتژمێر لە کۆنتڕۆڵ کران، دوێنێ دووبارە بڵێسەی کێشا و دوو باڵەفڕی هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کرماشانەوە هاتن و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

هێزەکانی فریاکەوتن، ئاگرکوژێنەوە و چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە تەشەنە سەندنی ئاگرەکە و کوژاندنەوە.

قایمەقامی پاوە بە ئاماژە بەوەی کە درۆنەکان و چەندین باڵەفڕ یارمەتیدەرن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، وتی: بە لەبەرچاو گرتنی دارساتنی و هەورازی بوونی ناوچەکە کوژاندنەوەی ئاگرەکە سەغڵەتە.

News ID 50515

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha